Zana Natık Kerem
31 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2022
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، مستەفا غالب رەوش و کارەکانی بانکی ناوەندییان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، مستەفا غالب کۆبووەتەوە.
راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، مستەفا غالب کورتەیەکی سەبارەت بە مامەڵە نەختینییەکان و کاری بانکی، ھەروەھا رەوشی بانکەکان لە عێراق بۆ محەمەد شیاع سوودانی باس کردووە.
باسی لەوەش کردووە کە لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا، رەوش و کارەکانی بانکی ناوەندیی، ھەروەھا گرنگترین ئەو ئاڵنگارییانەی کە عێراق لەڕووی ئابوورییەوە بەرەوڕووی بووەتەوە، خراونەتەوە بەرباس و گفتوگۆ.