سياسەت

لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا سیستەمی ئەلیکترۆنی بەکارناهێنرێت

- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا شێوازی جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەی دەستی بێت و سیستەمی ئەلیکترۆنیکی بە کارنەھێنرێت.

Hamit Hüseyin  | 24.05.2018 - نوێکردنەوە : 26.05.2018
لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا سیستەمی ئەلیکترۆنی بەکارناهێنرێت

Arbil

ھەولێر - AA

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا شێوازی جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەی دەستی بێت و سیستەمی ئەلیکترۆنیکی بە کارنەھێنرێت.

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێم، شێروان زرار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا بە کۆی دەنگ بڕیاریدا لە ئێستادا دەستبەرداری بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای ھەژمارکردنی ئەلیکترۆنی دەنگدان بێت بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".

شێروان زرار گوتيشی: "ئەنجوومەنی کۆمسیاران ھەموو شێوازێکی نوێ دەگرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە ساختەکاری لەکاتی هەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەشێوەی دەستی".

بڕیارە ٣٠ ئەیلوولی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın