Ömer Aydın,Rewa Mahmut Hasan
08 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2017
پاریس - AA
- وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، جیرارد کۆلۆمب رایگەیاند کە لەماوەی ساڵێکدا لە فەڕەنسا بەرگیراوە لە ١١ هەوڵی هێرشی تیرۆریستی.
وەزیرەی ناوخۆی فەڕەنسا لەمیانی مەراسیمێکدا کە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی رێکخەری نوێی دەزگای هەواڵگری ناوخۆی فەڕەنسی رێکخرابوو، ئاماژەی بەوەدا کە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا مەودایەکی باشیان تێپەر کردووە و بەردەوام دەبن.
کۆڵۆمب ئاماژەی بەوەدا کە لە سەرەتای ساڵەوە تائێستا بەریان گرتووە لە ١١ هەوڵی کردەوەی تیرۆریستی.