Haydar Karaalp
26 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2020
به‌غدا – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هه‌ڵمه‌تی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێشكه‌ش بە عێراق نه‌كراوه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان داكۆكی له دۆزی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن.
فوئاد حوسێن له میانی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئیسرائیل رایگه‌یاند "هه‌ڵمه‌تی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێشكه‌ش بە ئێمه نه‌كراوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه گه‌لی عێراق داكۆكی له دۆزی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات گوتی: "دۆزی فه‌ڵه‌ستین ته‌نها به‌شێك نییه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌ڵكو به‌شێكه له سیاسه‌تی ناوخۆیش. ئێمه پشتیوانی له بڕیاری گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ین".