Ruslan Rehimov
05 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2018
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری په‌سكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ره‌وشی ئیدلب نیگه‌رانییه‌كه هه‌میشه له‌زیادبووندایه و بابه‌تێكه به‌رده‌وام جێگه‌ی نیگه‌رانییه، له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر دانوستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا له‌و باره‌یه‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، دمیتری په‌سكۆڤ باسی له‌وه كرد كه ئیدلب نیگه‌رانییه‌كه هه‌میشه له‌زیادبووندایه و بابه‌تێكه به‌رده‌وام جێگه‌ی نیگه‌رانییه.
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری په‌سكۆڤ باسی له‌وه كرد كه بابه‌ته‌كه بووه‌ته رۆژه‌ڤی لایه‌نی رووسی له ته‌واوی ئه‌و دیدارانه‌ی له ئاسته جۆراوجۆره‌كاندا به‌ڕێوه‌چوون له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوتایانه‌ی گرنگی به بابه‌ته‌كه ده‌ده‌ن. هاوكات دمیتری په‌سكۆڤ خۆی له لێكدانه‌وه دزیه‌وه له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئیدلب.
چەند رۆژێکە فرۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا دەستیانکردووە بە بۆردمانکردنی زۆر شوێنی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نی و هێڵی پێشه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن له پارێزگای ئیدلب باكووری خۆرئاوای سووریا.