Hemn Baban
23 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2017
هه‌ولێر - AA
به پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 168 هه‌زار کەس له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه ئاواره بوون.
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، دیندار زێباری له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك و خورماتوو و پردێ و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئه‌م مانگه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا چه‌ندین ئاماری خسته روو و پێشێلكارییهكانیشی باس كرد.
دیندار زێباری له‌وباره‌یه‌وه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه ئاژانسی ئانادۆڵوش ئاماده‌ی بوو رایگه‌یاند "هاتنی حه‌شدی شه‌عبی به شێوه‌یه‌ك بووه له هه‌موو عورف و عاده‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ره، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ره‌سمییه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می به‌رگریی عێراق هێزی ره‌سمیین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێزێكی دیكه حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیس به پاڵپشتییه‌كی زۆر، به‌داخه‌وه زیاتر له 80 له‌سه‌دی ئه‌و هێزانه میلیشیان و ئه‌وانه له 60 گرووپ پێكدێن كه تۆمه‌تی زۆری وڵاتان و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان له‌سه‌ره".
گوتیشی: "حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق له پێشتر وه‌كو فه‌لـلوجه و دیاله و سه‌ڵاحه‌ددین و تكریت و مووسڵ تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه له‌و ناوچه سوننه نشینانه و به تاوانی جه‌نگ تاوانباره و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له حكوومه‌تی عێراقیش كراوه كه سنوورێكیان بۆ دابنرێت".
زێباری له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به چه‌ندین پێشێلكاریی كرد و باسی له‌وه‌شكرد سه‌رجه‌م پێشێلكارییهكانییان به ورده‌كاری و به‌ڵگه‌وه داوه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش، له‌وباره‌یه‌وه ناوبراو گوتیشی: "ئه‌و تاوانانه‌ی دووباره‌یان كردووه‌ته‌وه زۆرن، به‌ڵام لیستێك له‌و تاوانه به‌ورده‌كاری و به‌ناو دراون به لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك و خورماتوو زۆرن، به نموونه ده‌ستدرێژی سه‌ر شه‌ره‌فی خه‌ڵك كراوه، بۆردومانی خه‌ڵكی سڤیل كراوه كه زیاتر له 400 كه‌سی سڤیل له ئه‌نجامی هێرشی ئه‌و هێزانه كوژراون، خه‌ڵكیان سزاداوه، ماڵ و سامانی خه‌ڵك سووتێنراوه، ماڵ و خانوو و دوكانێكی زۆر سووتێنراون، باره‌گای چه‌ندین حزب سووتێنراون، رووخێنراون، هه‌وڵی جیددی ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سوننه‌كان هانبده‌ن شه‌ڕێكی تایفی له نێوان كورد و سوننه سه‌رهه‌ڵبدات كه ته‌نها له شاری كه‌ركووك و ده‌ورووبه‌ری 600 هه‌زار ئاواره‌ی شوێنه‌كانی سوننه‌نشین ئاواره‌بووبوون و له‌وێ داڵده‌درابوون و به‌شێكی زۆریان له‌به‌ر حه‌شدی شه‌عبی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنێ خۆیان كه پێشتر له ده‌ستی داعش لێیانه‌وه هه‌ڵاتبوون، هه‌روه‌ها سووكایه‌تی به‌جلوبه‌رگی كوردیش كراوه، ده‌ستگیركردنی ده‌یان كه‌س به هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستانه‌وه، رفاندنی خه‌ڵكێكی زۆر و داواكردنی پاره لێیان، گۆڕینی دیمۆگرافییان ده‌ستپێكردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن".
باسی له زیندانی نهێنی حه‌شدی شه‌عبی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 500 كه‌س به ته‌نها له دانیشتووانی فه‌لـلوجه له‌ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی بێ سه‌رو و شوێن كراون.
زێباری له درێژه‌ی قسه‌كانیدا روونی كرده‌وه "له رۆژی یه‌كه‌م و دووه‌می هێرشه‌كه بۆ سه‌ر كه‌ركووك له كۆی گشتی 14 هه‌زار خێزان شه‌ش هه‌زار خێزان روویان له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و 300 خێزانی دیكه‌ش به‌ره‌و زاخۆ و سێمل چوون ئاواره‌ی سنونێ، ره‌بیعه، زوممار بوون، ئه‌و ئاوارنهش ته‌نها كورد نه‌بوون، كلدان سریان بوون، توركمان، عه‌ره‌بی سوننه، شه‌به‌ك، كاكه‌یی، ئێزدی و هی دیكه‌ش".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها گوتیشی: "كه‌یسی زۆری پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤمان هه‌یه كه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ئه‌نجامدراون و دژی پێكهاته‌كان له كه‌ركووك و خانه‌قین وخورماتوو".
ناوبراو گوتیشی: "زیاتر له 168 هه‌زار ئاواره له ناوچه‌كانی كه‌ركووك و شوێنه‌كانی دیكه‌وه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌ریوان حه‌سه‌ن له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه رایگه‌یاند "به پێی ئاماره‌كانی ئێمه كه زۆر به‌زه‌حمه‌ت به‌ده‌ستكه‌وتوون، چونكه به هۆی خێرایی پڕۆسه‌ی ئاواره‌بوونه‌وه، هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاواره‌بوون له لای كه‌سوكار و خزمهكانییان له‌ناو شاردا نیشته‌جێ كراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به گشتی به پێی ئاماره‌كانی ئێمه كه له رێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و بازگه‌كان و رێكخراوه خێرخوازییه‌كان و ئۆفیسه‌كانی ئێمه 28 هه‌زار 262 خێزان ئاواره بوون بۆ هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك كه كۆی گشتی ده‌گاته 168 و 372 كه‌س، ئه‌وانیش به‌مشێوه‌یه دابه‌ش بوون: له شاری هه‌ولێر 14 هه‌زار خێزان هه‌ن كه 84 هه‌زار كه‌س. له سلێمانی و گه‌رمیان 13 هه‌زار و 62 خێزان هاتوون كه ده‌كاته 78 هه‌زار و 373 كه‌س. له دهۆك هه‌زار و 200 خێزان ئاواره‌بوون كه نزیك به شه‌ش هه‌زار كه‌س ده‌كات".
باسی له‌وه‌شكرد كه بارودۆخی ئاواره‌كان بارودۆخی زۆر گونجاوییان نییه، شوێنی حەوانەوەی پێویستییان نییه، هه‌روه‌ها پێویستییان به خۆراك و پۆشاك و شیر و دایبی و جلوبه‌رگی زستانه هه‌یه لەگەڵ پێداویستییە سه‌ره‌تاییه‌كان.