Haydar Karaalp
22 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2023
به‌غدا-AA
له به‌غدا پایته‌ختی عێراق پرۆتستۆی سووتاندنی قورئانی پیرۆز له دانیمارك كرا.
سەدان كه‌س له لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە نزیک ناوچەی سەوز كه باڵیۆزخانەی دانیمارکی لێیە گردبوونه‌وه و کاردانەوەیان بەرامبەر دانیمارک نیشاندا کە رێگەی بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز دا.
خۆپیشانده‌ران كه قورئانی پیرۆزیان بەدەستەوە بوو، درووشمیان دژی دانیمارک گوته‌وه.
هەروەها سەرۆکی رێکخراوی بەدر، هادی عامری بەشداری خۆپیشاندانەکەی كرد و قورئانی به‌رز كرده‌وه.
دواتریش خۆپیشاندەران ئاگریان لە ئاڵای كۆمه‌ڵگه‌ی په‌لكه‌زێڕینه به‌ردا.
دوێنێ ئه‌ندامانی گرووپی دژه ئیسلام و نه‌ته‌وه‌په‌رستی توندڕه‌و "دانسكێ پاتریۆته‌ر-نیشتمانپه‌روه‌ره دانیماركییه‌كان"، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له كۆپنهاگن، كۆپییه‌ك له قورئانی پیرۆزیان سووتاندبوو.