Zana Natık Kerem
27 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
كەركووك ــ AA
سەركۆماری عێراق، فوئاد مەعسوم رایگەیاند "پێویستە پارێزگای كەركووك لە ناكۆكییە سیاسییەكان دوور بخرێتەوە".
ئەم لێدوانەی سەركۆماری عێراق لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هات كە لە میانی سەردانەكەی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، سازی كرد.
فوئاد مەعسوم ئامانجی سەردانەكەی بۆ پارێزگای كەركووك خستەڕوو و گوتی: "ئامانج لە سەردانەكەم بۆ پارێزگای كەركووك لە پێناو دوورخستنەوەی پارێزگاكەیە لە كێشە و ململانێیە سیاسییەكان".
سەركۆماری عێراق گوتیشی: "كەركووك بۆ ئێمە گرنگە و نامانەوێت تێكەڵ بە ناكۆكییە سیاسییەكان بكرێت".
فوئاد مەعسوم ئەوەشی گوت "ئاواتەخوازەم رووداوەكانی رۆژی 16ی تشرینی یەكەمی رابروود نەبووبێتنە ئاستەنگ لەبەردەم پێكەوەژیان لە پارێزگای كەركووك و هەوڵەكانمان لە پێناو چارەسەركردنی ئەو ئاسەوارە خراپانە دەخەینە گەڕ كە بە هۆی رووداوەكە هاتووەتە ئاوارەوە".
لە كۆتایی قسەكانیدا، سەركۆماری عێراق داوای لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كرد كە پارێزگارێكی نوێ هەڵبژێرێت.
لە ئێستادا پارێزگاری كەركووك لە لایەن راكان سەعید بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێت.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، سەركۆماری عێراق، فوئاد مەعسوم لە شاری سلێمانی-یەوە گەیشتە شاری كەركووك.