Mustafa Melih Ahıshalı
04 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2020
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌سغه‌ر پاشاپور كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی سوپای پارێزه‌رانی شۆڕشی ئێران له‌میانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سووریا كوژرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران "iribnews"، ئەسغەر پاشاپور دوێنێ له شه‌ڕ و پێكدادانێكدا دژبە ئۆپۆزسیۆنی سووریا له حه‌له‌ب كوژراوه.
ئەسغەر پاشاپور به یه‌كێك له هاوڕێ نزیكه‌كانی جه‌نه‌راڵی ئێرانی، قاسم سوله‌یمانی داده‌نرێت كه مانگی رابردوو له هێرشێكی ئه‌مریكادا له عێراق كوژرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی له میدیای ئێران‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، تا ئێستا له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سووریادا نزیكه‌ی دوو هه‌زار و ٤٠٠ كه‌سی سه‌ربه هێزه‌كانی ئێران كوژراون.