Mustafa Melih Ahıshalı,Ramal Abdullah Mahmood
26 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2019
ئیستانبوڵ – AA
ئاژانسی فه‌رمی ئێران بڵاویکردەوە، نوێنەری شاری قوم لە پەرلەمانی ئێران، عه‌لی لاریجانی كه نزیكه له نه‌ریتخوازه‌كان بۆ ساڵی سێیه‌م لە خولی دەیەمی په‌رله‌مانی ئێران به سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراوەتەوە.
ركابه‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌كه پێكهاتبوون له عه‌لی لاریجانی و په‌رله‌مانتاری ریفۆرمخوار له بازنه‌ی تاران، محه‌مه‌د ره‌زا عارف و په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی خومهینشههر، محه‌مه‌د جه‌واد ئهبتههی.
له ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا لاریجانی توانی له كۆی ٢٧٤ ده‌نگ، ١٥٥ دەنگ به‌ده‌ست بهێنێت.
هەروەها په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ته‌ورێز، مه‌سعود پزیشكیان به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی كرماشان، عه‌بدولڕه‌زاق مسری به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ههڵبژێردرانەوە.
هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د عه‌لی وه‌كیلی، سه‌ید ئه‌میر حسێن غازیزاده هاشمی، عه‌لی ئه‌سغه‌ر یوسف-نه‌ژاد، عه‌لی ره‌زا ره‌حیمی، ئه‌حمه‌د ئه‌میر عه‌بادی فهڕهحانی و ئه‌كبه‌ر ره‌نجبه‌رزاده به سكرتێرانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران.
له كاتێكدا چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ساڵی جارێك ئه‌نجام ده‌درێت.