Zana Natık Kerem
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2018
بەغدا ــ AA
راگەیەنرا کە ھێزە عێراقییەکان، رێوشوێنی ئەمنی توندیان لە دەورووبەری کۆگاکانی ھەڵگرتنی سندوقەکانی دەنگدان تایبەت بە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ژمارەیەک لە پارێزگاکان گرتووەتەبەر.
ئەم ھەنگاوەی ھێزە عێراقییەکان دوای ئەوەی دێت کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو ئاگر لە کۆگای ھەڵگرتنی سندوقەکانی دەنگدان تایبەت بە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە ١٢ی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو کەوتەوە.
لەمبارەیەوە فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای واست، لیوا قاسم راشد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە فەرماندەیی پۆلیسی واست، رێوشوێنەکان بۆ پاراستنی کۆگای ھەڵگرتنی سندوقەکانی دەنگدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران توندتر کردووە و ھێزی زیاتر لە دەورووبەری کۆگاکان بڵاوکردووەتەوە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.