Hamdi Yıldız,Mohammed Baqi Hussein
15 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2018
به‌غداد - AA
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پڕۆتۆكۆڵی هه‌ماهه‌نگیی پاراستنی ئاسایشی سنووری له‌گه‌ڵ توركیا واژو كرد.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی كه تا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌ستبه‌كارده‌بێت، وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆی عێراق و توركیا پڕۆتۆكۆڵی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منییان واژو كردووه.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا زانیاری له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی پڕۆتۆكۆڵهكهوه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، پڕۆتۆكۆڵه‌كه به‌ئامانجی پاراستنی ئاسایشی سنوور له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژو كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه کە، له‌ئێستادا هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاسایشی سنووره‌كه ده‌پارێزێت.
راشگه‌یه‌ندراوه به‌پێی پڕۆتۆكۆڵه‌كه عێراق رێگری له هه‌ر هێرش و په‌لامارێك ده‌كرێت كه له خاكی عێراقه‌وه بۆ سه‌ر توركیا ئه‌نجامده‌درێت و رێز له سه‌روه‌ریی خاكی هه‌ردوو وڵات ده‌گیرێت.
مانگی رابردوو عه‌بادی فه‌رمانی كردبوو له جێگیركردنی هێزی چه‌كدار بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی سنووری عێراق-توركیا.