Gülşen Çağatay,Ramal Abdullah Mahmood
24 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە – AA
باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە، هیشام عەلی ئەکبەر عەلەوی رایگەیاند: "کۆبوونەوەکانی ئاستانا، جنێڤ و سۆچی دەرخەری ئەوەیە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە لە هەوڵدایە. هیوادارین لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو بخرێینە ریزی ئەو وڵاتانەی کە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە رۆڵ دەگێڕن. لەبەرئەمە داواکاریمان پێشکەش کردووە".
عەلەوی لەبارەی لووتکەی سۆچی لەنێوان تورکیا، ئێران و رووسیا سەبارەت بە رەوشی سووریا، بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئەو رەوشەی سووریا کە چەند ساڵێکە بەردەوامە لەوە دەرچووە کە تەنها شتێکی ناوخۆیی بێ، تیشکیشی خستە سەر ئەوەی بۆ باشکردنی رەشی ناوچەکە دیدگای وڵاتانی ناوچەکە و کاراکتەرانی نێودەوڵەتی خزمەت بە پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەن.
عەلەوی سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە عێراق بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی تورکیا دەکات لەمبارەیەوە، گوتیشی: "کۆبوونەوەی ئاستانا و لووتکەی سۆچی بوونە هۆی کەمکردنەوەی بارگرژییەکان. هیوادارم لە مەودوا زەمینەی باشتر بڕەخسێندرێ بۆ چارەسەری سیاسیی، ئەم رەوشەی شەش ساڵە سووریا تێیکەوتووە زیانی زۆری بە هاووڵاتییانی سووری و خەڵکی ناوچەکە گەیاندووە. کۆبوونەوەکانی ئاستانا، جنێڤ و سۆچی دەرخەری ئەوەیە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە لە هەوڵدایە. هیوادارین لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکەمان یەکێک لە مژارەکانیان بێ. لەبەرئەمە داواکاریمان پێشکەش کردووە. خوازیارن هەوڵەکان ئەنجامی باشیان لێبکەوێتەوە".
باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە، هیشام عەلی ئەکبەر عەلەوی ئەوەیشی خستە سەروو کە پاککردنەوەی عێراق لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش کاریگەری ئەرێنی هەبوو بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی سووریا لەو رێکخراوە تیرۆریستییە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە و شادبوونەوەی هاووڵاتییان بە زێدی خۆیان.