Zana Natık Kerem
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2018
بەغدا ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی بە ھۆی خراپی رەوشی کارەبا، دەسەڵاتەکانی وەزیری کارەبا، قاسم فەھداوی ھەڵپەسارد.
لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادی بە ھۆی خراپی رەوشی خزمەتگوزاری کارەبا، دەسەڵاتەکانی وەزیری کارەبا، قاسم فەھداوی ھەڵپەساردووە تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەو پرسە تەواو دەبن.
ئەم فەرمانە لە کاتێکدایە کە ماوەی سێ ھەفتەیە خۆپیشاندان لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی باشووری عێراق بە ھۆی نەبوونی دەرفەتی کار، خراپی رەوشی خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو و کارەبا بەردەوامە و تا دێت بازانەی خۆپیشاندنەکان فراوانتر دەبێت.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.