عه‌مان
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی (عه‌مان)ی ئوردنی، نێردراوی تایبه‌ت لهبهڕهنگاربوونهوهی داعش ژه‌نه‌راڵی خانه‌نشین جۆن ئالێن رایگەیاندووە: "هێزه‌كانی عێراق به‌هاوكاریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی وشكانی دژی چه‌کدارانی داعش ئەنجام دەدەن".
ئالێن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی وشكانی له به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش مه‌شق و راهێنانی چه‌ك به 12 یه‌كه‌ی سه‌ربازیی عێراق ده‌كەن و ئاشكرای كرد كه هەنووکە 62 وڵات له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا هه‌یه و دەیانەوێ سه‌ردانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بکەن بۆ ئەوەی هاوپه‌یمانییه‌كه فراوانتر بێ.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و ستراتێجییهی په‌یره‌وی ده‌كه‌ن بۆ بنبڕكردنی داعشه.
رێكخراوی داعش له 10 حوزه‌یرانی 2014دا شاری مووسڵ و دواتر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراقیان كۆنتڕۆڵ كرد و به‌هۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان لە نێوان ئەو چەکدارانە و سوپای وڵات‌دا هاته ئاراوه و تا ئێستاش بەردەوامە. هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكا به فڕۆكه‌ی جه‌نگی پشتگیری یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی عێراق دەکەن.