مونیخ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا كیری له كۆنفرانسه‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكا-ش له‌باره‌ی بابه‌تی ئۆكراینا له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا هاوڕایه و پێشنیاری چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه به رێگه‌ی دیپلۆماسی ده‌كات.
كیری ره‌خنه‌ی توندی له سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین گرت و رایگه‌یاند كه "بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا هه‌وڵی بێ شه‌رمانه‌ی داوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان دژی تیرۆر به پێویست زانی و گوتی: "له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش هەتا ئێستا زیاتر له دوو هه‌زار ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیمان ئه‌نجام داوه، 200 پاڵاوگه‌مان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه و سه‌رچاوه‌كانی پڕوپاگانده و داراییمان بڕییه‌وه، له كوردستان سه‌ركه‌وتنمان دژی داعش به‌ده‌ست هێنا، به‌م پێیه‌ش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ داعش به‌رده‌وام ده‌بێت".
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا فابیۆس رایگه‌یاند كه "یه‌كگرتوویی وڵاتان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر گرنگه و ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز به‌ڵكو پێویسته له شوێنی خۆی ئه‌نجام بدرێت".
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شتاینمایه‌ر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "له قه‌یرانی ئۆكراینادا هەتا ئێستا چاره‌سه‌ریی دیپلۆماسی دوورە" و هاوكات ره‌خنه‌ی له گوته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرجیۆ لاڤرۆڤ گرت و ئه‌ركه‌كانی رووسیای له باره‌ی چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانی ئۆكراینا به‌بیرهێنایه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا شتاینمایه‌ر رایگه‌یاند كه "گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ ئۆكراینا سوود به چاره‌سه‌ریی قه‌یرانه‌كه ناگه‌یه‌نێت و به‌ڵكو بارگرژیی له ناوچه‌كه زیاتر ده‌كات".