وان
بەھۆی زەمینلەرزەکانی ٢٣/١٠ و ٩/١٢ ی ساڵی ٢٠١١ ی شاری وان , ھاوڵاتیان ناچار بوون ماڵەکانیان بگوازنە بۆ ئەو کابینانەی کە لەلایەن حکومەتەوە بۆیان دروستکرابوون، بە مەبەستی ئاگاداربوونی رەوشی ژیانی خەڵکی نێو ئەو کابینانەش شاندێکی CHP سەردانی ئەو ناوچەیەی کرد.
سەرەتا شاندەکە سەردانی ئەو کامپەی کرد کە ھەندآ ھاوڵاتی تێیدا مانیان لە خواردن گرتبوو, پاشان بەرەو کابینەی کەمپەکانی تر بەرێکەوت, لە میانی ووتەکانیدا جێگری سکرتێری گشتی CHP تانریکولو بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند "پێویستە خزمەتگوزارییەکانی ئێرە بە شێوەیەک بێت کە ھاوڵاتیان بتوانن وەرزی زستانی تێدا بەسەر بەرن, لێرە ١١٠ خێزان ژیانێکی سەخت بەسەر دەبەن کە رەوشی ئابووری زۆربەیان پێش زەمینلەرزەکە خراپ بووە, بۆیە پێویستە حکومەت خزمەتگوزاری تەواویان پێشکەش بکات و ھاوکاریان بێت تاکو بتوانن بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان."
تانریکوڵو دوای قسەکردن لەگەڵ خەڵکی نێو کابینەکاندا گوتی "من ژیانی پڕ لە مەینەتی ئێوە لە میدیاکانەوە دەبینم, دوای ئەم سەردانەم بۆ لای ئێوە لەگەڵ پارێزگاری شاری وان لە بارەی رەوشی ئێوەوە دادەنیشم, من نازانم ئەگەر ئەم کارەساتە لە ناوچەیەکی تر ڕوویدابا حکومەت ھەر بەم جۆرە کەمتەرخەم دەبوو؟"