ئەنقەرە
سەزگین تانرکوڵو، یاریدەدەری سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری CHP وێڕای پیرۆزباییکردن لەکردنەوەی بەشی کوردی گوتی " لەتورکیاو ھەرێمی کوردستان ملیۆنان کەس زمانی کوردی بەکار دەھێنن، ئەم ھەنگاوەی ئاژانسی ئانادۆڵو ھۆکارێکە بۆ یەکریزی و لێک تێگەیشتن، ئەو ھاووڵاتیانەی زمانی تورکی نازانن، ئێستا دەتوانن بە زمانی کوردی ھەواڵەکان وەر بگرن، دەستخۆشی لە AA دەکەین بۆ ئەم ھەنگاوە بەنرخە".