Zana Natık Kerem
11 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2018
سەڵاحەددین ــ AA
ئەفسەری پۆلیس، ملازم نوعمان جبوری رایگەیاند کە ھێزە عێراقییەکان، شەش تیرۆریستی داعشیان لە باشووری پارێزگای سەڵاحەددین کوشتووە.
نوعمان جبوری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی گوت: "پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزە ئەمنییەکان لە میانی ھەڵمەتێکدا ھەڵیانکوتاوەتە سەر حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش لە قەزای بەلەد باشووری شاری تکریت".
ملازم نوعمان جبوری ئاماژەی بەوەشدا کە لە میانی ھەڵمەتەکەدا، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و شەش تیرۆریستی داعش روویداوە کە لە ئاکامدا ھەر شەش تیرۆریستەکە کوژراون.
ناوبراو باسی لەوەشکرد کە ئەو شەش تیرۆریستییە لە چوارچێوەی بە ناو ویلایەتی باکووری بەغدا کاریان دەکرد و نەخشەیان دانابوو ھێرش بکەنە سەر مەزارگەی ئاینی شیعە و ناوەندەکانی دەنگدان لە قەزای بەلەد.