Zana Natık Kerem
02 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2017
بەغدا ــ AA
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەلیم جبوری رایگەیاند كە نابێت رێگە بە گرووپەكانی حەشدی شەعبی بدرێت بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بكەن چونکە کە بە پێی یاسا حەشدی شەعبی هێزێكی سەربازییە.
حەشدی شەعبی لەسەروبەندی هێرشەكانی داعش بۆ سەر ناوچەكانی باكوور و رۆژئاوای عێراق لە ساڵی ٢٠١٤دا بە فتوای مەرجەعی باڵای شیعە، عەلی سیستانی پێكهێنرا كە خۆبەش و گرووپە چەكدارە شیعەكان لە خۆدەگرێت.
هەر لە ماوەكانی رابردوودا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای حەشدی شەعبی پەسەند كرد كە بە پێی یاساكە حەشدی شەعبی لەچوارچێوەی سوپای عێراق لەژێر فەرمانی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان، حەیدەر عەبادی ئەركەكانی جێبەجێ دەكات.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، سەلیم جبوری گوتی: "نابێت پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەو كەسانە بگرێتەوە كە ئاشتی لە میانی جێبەجێكردنی یاسای (حەشد) بەكار دەهێنێت بۆ ئەوەی كرداری سیاسی و كرداری سەربازی لە یەكتر جیا بكرێتەوە".
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، هۆشداری دا لە هەڵمەتی تۆقاندن لە لایەن ئەوانەی چەكیان هەڵگرتووە بە ئامانجی ترس و تۆقاندنی دانیشتوانی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو.
سەلیم جبوری هەروەها داوای كرد كە گرنگە بەر لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان، سەرجەم ئاوارەكان بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.
رۆژی سێشەممەی رابردوو، حكوومەتی عێراق، ١٥ی مانگی ئایاری داهاتووی وەك وادەیەك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان دیاری كرد.