Hamit Hüseyin
11 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2019
ھەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە برایان مەکفیتێرز، جێگری نوێی سەرۆکی نێردەی ئەمەریکا لە عێراق کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
بە پێی ھەوالێکی ماڵپەری سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا نێچیرڤان بارزانی و برایان مەکفیتێرز، پەیوەندیی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، پرسی نەوت و ناوچە جێناکۆکەکان و بایهخیان به سەقامگیریی عێراق و دیالۆگی تەکنیکیی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق، تاوتوێکردووه.
ئاماژه بهوهشكراوه، لە کۆبوونەوەکەدا کە لە ھەولێر بەرێوە چووه، و کۆنسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان، ستیڤ ڤاگن ئامادە بووه. برایان مەکفیتێرز خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانهكهی بۆ ھەرێمی کوردستان دەربڕیوه و پابەندیی وڵاتەکەی بە کارکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان دووپاتکردووهتەوە لهپێناو بنهبڕکردنی تیرۆر و گەڕانەوەی سەقامگیریی بۆ ناوچە جۆراوجۆرهكانی عێراق و ھەماھەنگیی بەغدا و ھەولێر لە بواری ئاسایشدا.
له راگهیهنراوهكهی سهرۆكایهتیی ههرێمدا باس لهوهشكراوه، ھەردوولا دۆخی ئێستایان ھەڵسەنگاندووه و بیروڕایان دەربارەی پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ کردووه. لەوبارەشەوە، نێچیرڤان بارزانی ئاشکرایکردووه، ھەردوولا خواستیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ھەیە و شاندەکان سەردانی یەکترییان کردووە، ھەروەھا جهختی له گرنگیی و پێویستیی چڕکردنەوەی زیاتری ھەوڵەکان لهوبارهیهوه كردووهتهوه.