Sarmand Hameed
25 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، لەگەڵ جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات، محه‌مه‌د بن زاید، کۆبوویەوە.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیوویەتی "لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمارات و پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەرەسەندنەکانی ناوچەکەمان بە گشتی تاوتوێ کرد و جەختمان لە گرنگیی پتەوکردنی دۆستایەتیی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرد.