Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پێشوازیی باڵیۆزی نوێی تورکیا لە بەغدا، عەلی رەزا گونەی کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی ھەماھەنگی ھاوبەش لەنێوان ھەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەکاندا کرا.
ھەر لەمیانی دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی بنیاتنانی پەیوەندی دووقۆڵی لەسەر بنەمای رێزگرتنی سەروەریی یەکتر بەجۆرێک ئاسایش و سەقامگیریی ھەردوو وڵات بەھێزتر بکات.
جێی ئاماژەیە، لە یەکی حوزەیرانی ٢٠٢١دا، سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پەراوی متمانەی لە باڵیۆزی نوێی تورکیا لە بەغدا، عەلی رەزا گونەی وەرگرت.