سياسەت

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە

- سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە کۆشکی سپی پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کرد.

Sarmand Hameed  | 26.07.2021 - نوێکردنەوە : 27.07.2021
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە کۆشکی سپی پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کرد.

مستەفا کازمی کە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی گەیشتە ئەمریکا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن کۆبووەوە.

لەو بەشەی کۆبوونەوەکەدا کە بەڕووی میدیاکاراندا کراوەبوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: "خۆشحاڵم بە بەردەوامی هەماهەنگیی نێوان عێراق و ئەمریکا".

مستەفا کازمی گوتیشی: "پەیوەندییەکانمان لە چەندین بواردایە وەک تەندروستیی و رۆشنبیری و چەندین بواری دیکە و پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندییەکی ستراتیجییە".

لەلای خۆیەوە، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن گوتی: "رۆڵی ئەمریکا لە عێراق خۆی لە یارمەتیدانی مەشقپێکردن و بەرەنگاربوونەوەی داعشدا دەبینێتەوە".

جۆ بایدن راشیگەیاند، "دەمانەوێت بەردەوام بین لە پشتیوانی عێراق لە رووی هەواڵگرییەوە".

سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی: "خواستی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی عێراقمان هەیە".

جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشکرد کە وەک پشتیوانییەک بۆ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ٥٠٠ هەزار دۆز لە ڤاکسینی کۆرۆنا رەوانەی عێراق دەکەن.

ئەم سەردانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە لە رۆژی هەینی گەڕی چوارەم و کۆتایی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا لە واشنتۆن کۆتاییهات کە ناوەڕۆکی گفتوگۆکان پەیوەست بوون بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın