Ramal Abdullah Mahmood
23 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خولوسی ئاکار و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، عوسمان غانمی لە فەرماندەیی سەرۆکایەتی ئەرکان کۆدەبنەوە.
سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، عوسمان غانمی بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و لە فەرماندەیی سەرۆکایەتی ئەرکان لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خولوسی ئاکار کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو سەرۆک ئەرکان تاوتوێی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دەکەن بە هۆی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە ٢٥ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت. هەروەها ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکەن لە بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی تیرۆر.