Sarmand Hameed
20 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، مایو تولەر و لەبارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆتان کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا و چۆنیەتی پەرەپێدانی ئاسۆی هاریکاری لە چوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و بە گوێرەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە سەرجەم بوارەکاندا گفتوگۆکرا.
بەپێی راگەیەنراوەکە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە میانی کۆبووەنەکەدا تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەکان لە گۆڕەپانی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی کراوە و جەخت لە پێویستی کەمکردنی گرژییەکان و بەکارهێنانی زمانی دیاڵۆگ بۆ چارەسەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و رێزگرتن لە سەروەری و رەتکردنەوەی هەر جۆرە دەستێوەردان و پێشلکارییەک کراوەتەوە.