Abdullah Shukur,Mazın Asad
29 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
باڵیۆزی ئەمریکا لە شاری ئەنقەرە رایگەیاند کە بەمەبەستی ئاگەدارکردنەوەی لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزاکەی، پەیوەندییان بە عادل ئۆکسوز کردووە، ئەو کەسەی کە بە "ئیمامی ھێزەکانی ئاسمانی" سەربە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی ناودەبردرێت.
باڵیۆزی ئەمریکا لە شاری ئەنقەرە روونکردنەوەیەکی لەسەر ئاگەدارکردنەوەی عادل ئۆکسۆز (ئەندامی ھەڵاتووی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی) لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزاکەی ناوبراو بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "لە چوارچێوەی ھەماھەنگی بەھێزی نێوان ھێزەکانی ئەمنی تورکیا-ئەمریکا، لە بەرواری ٢١ی تەمووزی ٢٠١٦ لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری ئەنقەرە پەیوەندی بە ژمارەیەکی تایبەت بە عادل ئۆکسوز کراوە".
لە راگەیاندنەوەکەدا بەرگری لەوە کراوە کە بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی تورکیا لە ٢١ی تەمووز پەیوەندی بە نوێنەری ئەمریکا لە تورکیا کردووە و داوای ھاوکاری لە رێگری لە ھەڵاتنی عادل ئۆکسوز کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "دوای ئەمە ڤیزای ئۆکسوز-مان ھەڵوەشاندنەوە و بەپێی یاساکانی ئەمریکا، پەیوەندیمان بە ئۆکسوز کرد و لەبارەی پرسی ھەڵوەشاندنەوەکە ھەوڵماندا زانیاری پێ بدەین. کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا بێ دروستبوونی ھیچ گومانێک، لە دوای ھەوڵی کودەتاکە، لە نزیکەوە کاری ھاوبەشی لە نێوان ئەمریکا و ھێزەکانی ئەمنی تورکیا دروستکردووە".
لە راگەیەندراوەکەدا ھیچ زانیارییەک نەدراوە کە ئاخۆ عادل ئۆکسوز پەیوەندی لەگەڵ کارمەندانی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ئیستانبوڵ کردووە یاخود نا.
سەرچاوەکانی نووسینگەی داواکاری گشتی ئەنقەرە رایگەیاندووە کە ٢١ی تەمووزی ٢٠١٦ کاتژمێر ١٠:٢٢ خولەکی بەیانی، بە ژمارە تەلەفۆنێکی تۆمارکراوی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ئیستانبوڵ، پەیوەندی بە ئیمامی ھێزەکانی ئاسمانی لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی کراوە.