Zana Natık Kerem
22 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2023
ھەولێر – AA
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئالینا رۆمانۆسکی رایگەیاند، ڕووبارەکانی دیجلە و فورات یەکێک لە گەورەترین شارستانییەتییەکانی بە جیھان بەخشیوە و داوای کرد بە کردەیی، رێوشوێنی بەپەلە بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو بگیرێتەبەر.
ئالینا رۆمانۆسکی بەبۆنەی رۆژی جیھانیی ئاوەوە تویتێکی بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ یادی ڕۆژی جیھانی ئاو دەکەینەوە ، ھەزاران ساڵ لەمەوبەر ڕووبارەکانی دیجلە و فورات سوودیان بۆ گەلانی ناوچەکە ھەبووە، ھەروەھا یەکێک لە گەورەترین شارستانییەتییەکانی جیھانیان پێبەخشیوین".
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئالینا رۆمانۆسکی داوایشی کردووە کە لەم ھەلومەرجە دژوارەدا بە کردەیی، رێوشوێنی بەپەلە بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو بگیرێتەبەر.
لە ساڵی ١٩٩٣وە رۆژی ٢٢ی ئاداری ھەموو ساڵێک، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەرۆژی جیھانی ئاو ناسێندراوە.