توركيا, سياسەت, جيهان, عێراق

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتە هەولێر

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دەبێت و لەسەر چەند تەوەرێک گفتوگۆ دەکەن.

Heman Hussein Yaseen  | 22.04.2024 - نوێکردنەوە : 23.04.2024
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتە هەولێر

Arbil

هەولێر - AA

کاتژمێر هەشتی ئەمشەو، سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا گەیشتە هەولێر و لەلایەن هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هەرێم مەسرور بارزانی و بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم پێشوازی لێکرا.

بڕیارە لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم هەبێت و لەسەر چەند تەوەرێک گفتوگۆ دەکەن.

بەیانی ئەمڕۆ سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گەیشتبووە بەغدا و لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆماری عێراق عەبدوللەتیف ڕەشید و سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەوە و چەند ڕێککەوتننامە و یاداشتنامەیەکیان واژوو کرد.

هەر ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، یاداشتنامەیەکی چوار لایەنە لەنێوان عێراق، تورکیا، قەتەر و ئیمارات لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی "ڕێگای گەشەپێدان" واژوو کرا.

بڕیارە هەر ئەمشەو دوای کۆبوونەوەکان، سەرکۆمار ئەردۆغان بەرەو تورکیا بگەڕێتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın