توركيا, سياسەت, جيهان, عێراق

سەرکۆمار ئەردۆغان عێراقی جێهێشت

Kaan Bozdoğan  | 23.04.2024 - نوێکردنەوە : 23.04.2024
سەرکۆمار ئەردۆغان عێراقی جێهێشت

Istanbul

هەولێر - AA

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە بەغدا و هەولێر، بە فڕۆکەی جۆری "TC-CAN"، عێراقی بەرەوە تورکیا جێهێشت.

سەرکۆمار ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە لایەن سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزیرانی هەرێم و پارێزگای هەولێر ئومێد خۆشناو و کارمەندانی کۆنسولخانەی تورکیا لە هەولێر بەڕێ کرا.

هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی تورکیا ھاکان فیدان، وەزیری ناوخۆ عەلی یەرلیکایا، وەزیری بەرگریی یاشار گولەر، وەزیری بازرگانی عومەر بۆلات، وەزیری گواستنەوە و ژێرخان عەبدولقادر ئورالئۆغڵو، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان ئیبراھیم یوماکڵی، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان ئالپارسلان بایراکتار، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا مەھمەت فاتیح کاجر، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون، شاندی سەرکۆماری تورکیا بوون لەسەردانەکەیدا بۆ عێراق.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın