Hemn Baban
17 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2016
هەولێر
سیروان بارزانی دەڵێت هەرێمی كوردستان تەماعی لە مووسڵ نییە.
لەبارەی بەنداوی مووسڵەوە پێیوابوو كە كۆمپانیا ئیتاڵییەكە دەستی بەكار كردووە و دڵنیایی دراوەتە خەڵك، ئەوەشی هەیە تەنها شەڕی دەروونییە دەكرێت.
سیروان بارزانی لە پەراوێزی بەشداریی لە چوارمین دیداری سلێمانی كە لەلایەن زانكۆی ئەمریكییەوە لەو شارە دوێنێ چوارشەممە دەستی بەكارەكانی كرد لەبارەی شەڕی مووسڵیشەوە دوا و بۆ دەزگاكانی راگەیاندن كە ئانادۆلوشی تێدابوو و رایگەیاند " ئەو شوێنانەی كە كوردیین لە پارێزگای نەینەوا بەلای پێشمەرگەوە دەگرێتەوە و پێشمەرگەی تێدا دەبێت، ئێمە تەماعمان لە مووسڵ نییە، ناوچە مەسیحییەكانی نێوان كورد و عەرەبیش هەیە كە مەسیحییەكان دەڵێن ئەگەر پێشمەرگەی لێ نەبێت ناگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان".