Muhammet Ali Kemal
06 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2017
ئیدلب - AA
لە شاری ئیدلب ناوەندی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا چەند تەقینەوەیەک روویاندا و بە هۆیەوە شەش کەس کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئیدلب، محەمەد حاج یوسف لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوەکرد لە نزیک یاریگای ناوەندی شاری ئیدلب چەند تەقینەوەیەک روویانداوە.
محەمەد حاج یوسف باسی لەوەکرد لە ئەنجامی تەقینەوەکاندا شەش کەس کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربووە.
ناوبراو راشیگەیاند کە بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
یوسف ئاشکرایکردووە لەدوای تەقینەوەکان ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە و دواتر ئاگرەکە لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و بەرگریی شارستانییەوە، کوژێنراوەتەوە.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئیدلب تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی هێشتا هۆکاری تەقینەوەکە نازانن و رایگەیاند ''تیمەکانمان لە کارەکانیان بەردەوامن. هۆکاری تەقینەوەکە دوای تەواوبوونی کارەکان رووندەبێتەوە''.