Zana Natık Kerem
22 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی گرنگی پەلەکردن لە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتییان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی کردووە لە محەمەد حەلبوسی.
راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی و لەوبارەیەوە ھەردوولا بە گرنگیان زانیوە، پەلە بکرێت لە پەسەندکردنی پرۆژیاساکە، بۆ ئەوەی حکوومەت بتوانێت چاکسازیی زیاتر لە بواری ئابوورییدا ئەنجام بدات، پرسی بێکاریی چارەسەر بکات، ھەروەھا باشترین خزمەتگوازری بۆ ھاووڵاتییان دابین بکات.
رۆژی شەشی نیسانی ٢٠٢٣، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی کرد.
لە ١٣ی مانگی ئاداردا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ پەسەند کرد و رۆژی ١٧ی ھەمان ئەو مانگە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد.
پێشتر گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی رایگەیاندبوو کە قەبارەی بوودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣، دەگاتە ١٩٧ تریلیۆن و ٨٢٨ ملیار دینار و کورتھێنان لە بوودجەی گشتیی ئەمساڵدا، ٦٣ تریلیۆن دینارە.