
Arbil
هەولێر - AA
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوت.
نووسینگەکە بڵاویشی کردووەتەوە کە ئامانجی سەردانەکە بەشدارییکردنە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی باڵای عێراق و تورکیا بۆ ھاوکاریی ستراتیژی.
پێشتریش سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا فەخرەدین ئاڵتوون ڕایگەیاندبوو کە، پێنجشەممە سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی دەکات.
ئاڵتوون ئەوەیشی خستبووەڕوو کە، سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرکۆماریی پێشوازی لە شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی دەکات. لە میانی سەردانەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-عێراق و پرسە ھەرێمی و جیھانییەکان تاوتوێ دەکرێت و لە پاڵیدا کۆنسەی باڵای ھاریکاریی ستراتیژی عێراق و تورکیا کۆدەبێتەوە. بەو ڕێگەیە بوارە جیاجیاکانی ھاریکاری لە نێوان دوو وڵات تاوتوێ دەکرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن