Tevfik Durul,Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
په‌كین - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ دوێنێ گه‌یشته چین و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته شی جینپینگ كۆبووه‌وه.
هه‌ردوو سه‌ركرده له هۆڵی گه‌وره‌ی گه‌ل له مه‌یدانی تیانانمێنی په‌كینی پایته‌خت كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و متمانه‌ی دوولایه‌نه كرده‌وه.
شی رایگه‌یاند كه هه‌لی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانیان له‌گه‌ڵ تره‌مپ بۆ ره‌خساوه و به‌ناوی ده‌وڵه‌ت و گه‌له‌كه‌یه‌وه خۆشحاڵیی به سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌ربڕی.
شی راشیگه‌یاند له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بیروڕایان سه‌باره‌ت به چه‌ندین بابه‌تی جیهانی و ناوچه‌یی گۆڕیوه‌ته‌وه و گوتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و چین په‌یوه‌ندییان به ئاشتی و سه‌قامگیریی جیهانه‌وه هه‌یه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له بواره‌كانی بازرگانی، ئابووری و كولتووری و چه‌ندین بواری دیكه‌دا به‌خێرایی پێشده‌كه‌وێت و گوتی، "چین و ئه‌مركیا له زۆر بابه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌ك نیوه‌دورگه‌ی كۆریا و ئه‌فغانستان، هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شیان هه‌یه".
شی رایگه‌یاندووه كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له ده‌ستپێكێكی مێژووییدایه و له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ی رێزگرتن و متمانه‌دا به‌ره‌وپێشده‌چێت، سوودی بۆ هه‌موو گه‌لانی جیهان ده‌بێت.
تره‌مپیش رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ شی له زۆر بابه‌تێكدا هاوڕابوون.
تره‌مپ راشیگه‌یاند له‌باره‌ی كۆریای باكووره‌وه هاوڕان و گوتی، "به‌داخه‌وه حكوومه‌ته‌كانی پێشوومان په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چینیان له‌كۆنترۆڵ ده‌ركردبوو، به‌ڵام من ناهاوسه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات چاكده‌كه‌مه‌وه و به‌ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا كارده‌كه‌م".