سه‌رۆكی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بانگهێشتنامه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی 18ی مانگ راده‌گه‌یه‌نێت
- په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی ئه‌ندامانی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی 18ی مانگ و به‌رنامه‌ی كار.
Arbil
هه‌ولێر - AA
بانگهێشت نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق له‌كاتێكدایه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و كه‌ركوك به یه‌ك پاكێج كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆكی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه بۆ ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌ی 18ی مانگ كه ده‌كاته دووشه‌ممه بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی بانگهێشتنامه‌كه‌یه:
دوای كۆبوونـه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتن بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی (ده‌سپێك)ی، ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 18/2/2019، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق