Zana Natık Kerem
17 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2022
ھەولێر ــ AA
کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی میواندری دەکات، دەستی پێ کرد و لای خۆیەوە رەوتی سەدر رایگەیاند کە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا، ناکات.
لەسەر داوای مستەفا کازمی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە کۆشکی حکوومەت دەستی پێ کرد کە لە میانیدا پێشھاتەکانی رەوشی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکرێت.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، ھەروەھا ھەوڵدەدەن رێگاچارەیەک بۆ قەیرانی سیاسیی ئێستا بدۆزنەوە.
ھاوکات رەوتی سەدر رایگەیاند، بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکاندا، ناکات کە سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی داوای کردبوو.
دوێنێ سێشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٢سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی بانگھێشتنی سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی کرد کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی حکوومەت لە کۆبوونەوەیەکی نیشتمانییدا بەشداربن بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆیەکی جیددی بکەن، بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ قەیرانی سیاسیی ئێستا.