Yıldız Aktaş,Hakan Çopur,Muzaffer Çağlıyaner,Muhammet Ali Kemal
24 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "هێزی ئێوه به‌شی ئه‌وه ده‌كات، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ 13 پاسه‌وانی ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ربكه‌ن كه زۆرێكیان ئه‌مریكایان هه‌ر نه‌بینیوه. هێزی ئێوه به‌شی ئه‌وه ده‌كات، كارمه‌ندی بانكێكمان دوای حه‌وت جار سه‌ردانكردنی ئه‌مریكا. له جاری حه‌وته‌مدا دهستبهسهربكرێت. دواتریش دێن و به‌زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت دانپێدانانی لێوه‌رده‌گرن. دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و كارانه، ئێمه ده‌زانین چۆن جیهان ده‌هێنینه سه‌ر چۆك. هه‌موو ئه‌مانه‌ش روونده‌كه‌ینه‌وه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمان گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەکرد ''لە عێراق بە ناوی خۆیانەوە و لە سووریا بە ناوەکانی پەیەدە، یەپەگە، سەدەگە هاوکاریی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز دەکرێت و پڕچەک دەکرێت''.
ئەردۆغان باسی لەوەشکرد ''لەو بە ناو ئۆپەراسیۆنەی ئەنجامیانداوە و ناوچەکەیان بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز جێهێشتووە، هێندەی ژمارەی ئەو بارهەڵگرە پڕ لە چەکانەی رەوانەی ناوچەکە کراون، تیرۆریستی داعش بوونی نییە'' و گوتی:
''لە هەڵوێستێکی ئەوەندە گەمژانەدان کە دەیانەوێت ئێمە باوەڕ بەو درۆیە بهێنین کە بۆ هەر تیرۆریستێک بارهەڵگرێک چەکیان ناردووە. کاتێکیش لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا لە رەققە دەبینرێن، دەڵێن 'سەری تیرۆریستان کەسایەتییەکی جێگەی رێز نییە' و هەوڵدەدەن لەو رێگەیەوە خۆیان رزگاربکەن. سەیری ئەم قسەیە. ئایا ئەمە لە وڵاتێکی هاوشێوەی ئێوە دەوەشێتەوە؟ کوا ئەوەی ئێوە لانکەی دیموکراسیی بوون؟ هێزی ئه‌وه به‌شی ئه‌وه ده‌كات، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ 13 پاسه‌وانی ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ربكه‌ن كه زۆرێكیان ئه‌مریكایان هه‌ر نه‌بینیوه. هێزی ئێوه به‌شی ئه‌وه ده‌كات، كارمه‌ندی بانكێكمان دوای حه‌وت جار سه‌ردانكردنی ئه‌مریكا. له جاری حه‌وته‌مدا دهستبهسهربكرێت. دواتریش دێن و به‌زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت دانپێدانانی لێوه‌رده‌گرن. دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و كارانه، ئێمه ده‌زانین چۆن جیهان ده‌هێنینه سه‌ر چۆك. هه‌موو ئه‌مانه‌ش روونده‌كه‌ینه‌وه".
سەرکۆماری تورکیا رووی دەمی کردە گەلانی سووریا و عێراق و ئاماژەی بەوەکرد ئەوانەی کە بە قسەی داگیرکارە خۆرئاواییەکان دەجووڵێنەوە هیچ یەکێکیان نییە تووشی پەشیمانیی نەبووبێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان تیشکی خستەسەر ئەوەی ئەوانەی کە لە پێناوی بەرژەوەندی یەک رۆژی‌دا برایەتی و چارەنووسی هاوبەشی هەزاران ساڵیان تێکداوە لە هەڵەیەکی گەورەدان و ئەو کاتەی کە هەموو شتێک کۆتایی هات و هەمووان گەڕانەوە ماڵەکانیان، لە جوگرافیا دێرینەدا هەریەک لە کورد، عەرەب و گرووپەکانی دیکە پێکەوە دەبن و ناچار دەبن دیسان خەم و خۆشییان پێکەوە بەشبکەن.
گوتیشی: ''ئیدارەی باکووری عێراق وا دەزانێت بەو دەستکەوتانەی بە زەوتکردنی مافی عەرەب و تورکمانەکان بەدەستیهێناوە دەگات بە ئارامی و خۆشگوزەرانی؟ ئایا وابیردەکەنەوە کە لە رێگەی خۆشکردنی ئاگری مەزهەبگەراییەوە، بە دوژمنکردنی براکان، داهاتوویەکی گەش بۆخۆیان بنیات دەنێن؟ ئایا هەر هەوڵێک لە ناوچەکە کە دژایەتی وڵاتێکی هاوشێوەی وەک تورکیا بکات، شانسی سەرکەوتنی هەیە؟''.