???
24 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
هەولێر - AA
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیانراوێکدا هۆشداری دەدات لە ئەگەری ئەشەنەسەندنی پێکدادانەکان بە تایبەت لە ناوچە جێ ناکۆکەکان.
وەزارەتی پێشمەرگە رادەگەیەنێ کە هێزەکانی حەشدی شەعبی گوێ بە هێچ رێکەوتنێک نادەن و دەڵێت: "ئەم ڕەفتارەی میلیشیاکانی حەشد و هێزەکانی عێراقی بەهیچ شێوەیەک قابیلی قبوڵ نییە و پێشمەرگە بە هەموو توانایەک بەرگری لە خاکی کوردستان و ژیان و کەرامەتی خەڵک دەکات".
دهقی راگهیەنراوهكهی وەزارەتی پێشمەرگە بەم شێوەیەیە:
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
دوای ڕووداوەکانی پارێزگای کەرکووک و پێشڕەوییەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق لەسەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان، وەک دیارە ئەو هێزانە گوێ بەهیچ جۆرە ڕێککەوتنێک بۆ دیاریکردنی هێڵی تەماس نادەن و لە جموجۆڵەکانی خۆیان و کۆکردنەوەی هێز لەو ناوچانە بەردەوامن.
ئەم جموجۆڵەی هێزەکانی حەشد و پێداگرییان بۆ پێشڕەوی و ڕێزنەگرتن لە ڕێککەوتنەکان، ئاماژەیەکی ڕوونە کە نیازێکی خراپیان هەیە و دەیانەوێ کەرامەت و شکۆی خەڵکی کوردستان پێشێل بکەن. بۆیە بۆ هەموو لایەک دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم ڕەفتارەی میلیشیاکانی حەشد و هێزەکانی عێراقی بەهیچ شێوەیەک قابیلی قبوڵ نییە و پێشمەرگە بە هەموو توانایەک بەرگری لە خاکی کوردستان و ژیان و کەرامەتی خەڵک دەکات.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤ـی١٠ـی٢٠١٧