Zana Natık Kerem
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
بەغدا ــ AA
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی، رایگەیاند كە هاوكاری نێوان عێراق و توركیا و لابردنی ئاستەنگەكان گرنگە، بۆ ئەوەی پەیوەندییەكی هاوسەنگ لەنێوان هەردوو وڵاتدا دابمەزرێت.
نووسینگەی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە قاسم ئەعرەجی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە بەغدا، فاتیح یڵدز كردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە دیدارەكەدا، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی رایگەیاندووە كە هاوكاری نێوان عێراق و توركیا و لابردنی ئاستەنگەكان گرنگە، بۆ ئەوەی پەیوەندییەكی هاوسەنگ لەنێوان هەردوو وڵاتدا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دابمەزرێت.
ئاماژە بەوەیشدراوە كە لای خۆیەوە فاتیح یڵدز لە دیدارەكەدا رایگەیاندووە كە بانگهێشتنامەیەك ئاراستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی دەكەن بۆ ئەوەی لە نزیكترن كاتدا سەردانی توركیا بكات.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە كە باڵیۆزی توركیا لە بەغدا، فاتیح یڵدز جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە گرنگە پەرەی زیاتر بدرێت بە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و عێراق لە سەرجەم بوارەكاندا.