Fahrettin İbrahim
17 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2018
هەولێر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی کۆبووه‌وه.
ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/10/2018 سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدرال.
بە پێی ئەم هەواڵە، له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدرال حه‌یده‌ر عه‌بادی کۆبووه‌وه.
لە هەواڵەکەدا هاتووە: "له كۆبوونهوهکهدا دۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابووریی عێراق و هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونان و له‌ناوبردنی شانه تیرۆریستییه‌كان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ. له به‌شێكی دیكه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه كه گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، ده‌توانن كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن به شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو گه‌لانی عێراقدا بێت".