سياسەت

سەفین دزەیی: "خوازیارین درێژە بە پەیوەندییە باشەکانمان لەگەڵ تورکیادا بدەین"

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی:"بێگومان پەیوەندیی باشمان لەگەڵ تورکیادا هەیە.خوازیارین لە سەرجەم بوارەکاندا درێژە بە پەیوەندییە باشەکانمان لەگەڵ تورکیادا بدەین"

Mazin Majeed Asaad Baqal, Muhammet Ali Kemal  | 18.10.2018 - نوێکردنەوە : 20.10.2018
سەفین دزەیی: "خوازیارین درێژە بە پەیوەندییە باشەکانمان لەگەڵ تورکیادا بدەین"

Arbil

هەولێر- AA

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی رایگەیاند خوازیارن لە سەرجەم بوارەکاندا درێژە بە پەیوەندییە باشەکانیان لەگەڵ تورکیادا بدەن.

لەمیانی سەردانکردنی قوتابخانەی نێودەوڵەتیی مەعاریف لە هەولێر، سەفین دزەیی لێدوانی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دا.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەولێر، دزەیی رایگەیاند "بێگومان پەیوەندیی باشمان لەگەڵ تورکیادا هەیە. خوازیارین لە سەرجەم بوارەکاندا درێژە بە پەیوەندییە باشەکانمان لەگەڵ تورکیادا بدەین".

- "تورکیا لە بوارەکانی پەروەردە و کولتووردا وڵاتێکی زۆر پێشکەوتووە"

دزەی جەختی لەوەکردەوە کە دەیانەوێت سوود لە ئەزموونی تورکیا لە بوارەکانی پەروەردە و کولتووردا وەربگرن و رایگەیاند "تورکیا لە بوارەکانی پەروەردە و کولتووردا وڵاتێکی زۆر پێشکەوتووە. ئێمەش گرنگیی بەم بوارانە دەدەین".

باسی لەوەشکرد کە دوێنێ شاندی وەقفی مەعاریفی تورکیا لەگەڵ وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە و تاوتوێی بابەتی پەروەردە و دەرفەتی هاریکاریی بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەیان کە سەبارەت بە ژمارەیەک قوتابخانەیان کە لە دەستی فەتۆدا ماونەتەوە، کردووە.

سەفین دزەیی ئاشکرایکرد ئەو کێشانە دەکرێت لەرێگەی دیالۆگەوە چارەسەربکرێن و خۆشحاڵی خۆشی بە هاتنی پەرلەمانتاری دیاربەکری ئاک پارتی، مەهدی ئەکەر و شاندی وەقفی مەعاریفی تورکیا بۆ هەولێر دەربڕی.

لە رێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەی نێودەوڵەتیی مەعاریف لە هەولێر، کاربەدەستان کە لە تورکیاوە هاتوون، رۆژنامەوانان و کاربەدەستانی خۆجێیی بەشداریی دەکەن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن