Azat Muhammet
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2017
دهۆک - AA
بەرپرسى راگەیاندنى سەرۆکایەتى شارەوانى پارێزگاى دهۆک، ئیسماعیل مستەفا: "لە ساڵى رابردوودا، ١٢١ پڕۆژەى خزمەتگوزارى جیا جیا لە سنووری پارێزگاى دهۆک ئەنجامدراوە و بەڕێوەبەراىەتی ئەندازەى پارکەکانى شار لەو ماوەیەدا رووبەرى زیاتر لە ١٠٢ هەزار و ٣٠٠ مەتر چوارگۆشەى کردووەتە پارک بۆ هاووڵاتییان و، زیاتر لە ٣٤ هەزار ٥٢٢ جۆر گوڵ چێنراوە".
بەرپرسى راگەیاندنى سەرۆکایەتى شارەوانى پارێزگاى دهۆک، ئیسماعیل مستەفا رایگەیاند "لە بەشى رێکخستنى سەرۆکایەتى شارەوانى پارێزگاى دهۆک، ١٣٠ شوێن داخراون بەهۆى سەرپێچى و پابەندنەبوونى هاووڵاتییان بەڕێنماییەکانى شارەوانى و هۆشدارى دراوەتە ٥٥٠ شوێن بۆ ئەوەى پابەندى رێنماییەکان بن و، ١٣٠ کەس بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە بۆ ئەوەى پاپەندى یاساکانى شارەوانى بن و لەو ماوەیەدا، ٢٠٠ شوێن نۆژەن کراونەتەوە بۆ ئەوەى هەموو لایەک لێى سوودمەند بن".
بەرپرسى راگەیاندنى سەرۆکایەتى شارەوانى پارێزگاى دهۆک، ئیسماعیل مستەفا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى کە ئاژانسى ئانادۆڵوش ئامادەی بوو رایگەیاند "لە ساڵى رابردوودا، ١٢١ پڕۆژەى خزمەتگوزارى هاتوونەتە ئەنجامدان کە بریتین لە قیڕتاوکردنى رووبەرى، ٢٢٥ هەزار و ٢٥٨ مەتر چوارگۆشە و هەروەها ٢٧ هەزار و ١١٠ تۆن پاشماوە لەبەردەم ماڵى هاووڵاتییان فڕێدراوە. هەر لەوماوەیەدا، ٢٨ هەزار و ٣٥٦ مەتر چوارگۆشە لە شوێنە جیا جیاکانى پارێزگاى دهۆک سەخبێرى کراوە و لە دواى نۆژەنکردنەوە و سەخبێریکردن زیاتر لە ١٠٦ هەزار ٥٦٠ مەتر چوارگۆشە شەقام و رێگەکانى پارێزگاى دهۆکمان بەیەک گەیاندووە و کردوومانەتە یەک رێگە، ئەوەش بۆ زیاتر کار ئاسانى هاووڵاتییان و جوانترکردنى شار بووە".
ناوبراو گوتیشی: "لە سەرەتاى ساڵى ٢٠١٦ تا کۆتایی ساڵ ٣ هەزار و ٢٧٠ مەتر چوارگۆشە دیوارى پاڵپشت دروستکراوە و لە هەمان کاتیشدا بەدرێژایی ٢٨ هەزار و ٥٠٠ مەتر تۆڕى ئاوى خواردنەوە بەناو ماڵ و گەڕەکەکانى پارێزگاى دهۆک راکێشراوە و ٢٢ هەزار و ٩٩٦ تۆن بەردى شکێنراو بەسەر رووبەرى ١٩ هەزار مەتر چوارگۆشە بەردڕێژکراوە و ٨٢٥ هەزار مەتر چوارگۆشە رێگاوبان زڤت کراوە".
گوتیشى: "لە سەرتاسەرى پارێزگاى دهۆک رێژەى سەوزایی ١٠ لە سەد بووە لە ساڵى ٢٠١٦ و بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى پارکەکانى شار هەستاوە بەڕوواندنى ٣٤ هەزار جۆر گوڵى هەمیشە سەوز و زیاتر لە ١٠٢ هەزار ٣٠٠ مەتر چوارگۆشە پڕن لە سەوزایی و گوڵ. لەو ماوەیەدا، ١١ باخچە و نەمامگە دروست کراوە ٦٥ هەزار و ٧٦٠ گوڵى تراشۆک چێنراوە".
ئەو دەڵێت "لە ساڵى ٢٠١٦ هاووڵاتییەکمان دەستگیر کرد هەستابوو بەبردنى کەلوپەلى ئاوەڕۆکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک کە زیانێکى زۆرى بەشارەوانییەکەمان گەیاند بوو لە رێگەى دادگاوە کەیسەکە یەکلایی دەکەینەوە و بەسزاى یاسایی خۆى دەگەیەنرێت".
دەشڵێت "لە ساڵى رابردوو مۆڵەت بە ٩٦٧ پڕۆژەى ئاوەدانکردنەوە دراوە لە نێویاندا ٧٧٢ یەکەى نیشتەجێبوون کە بۆ هاووڵاتییان بەبێ جیاوازى دابین کراوە، ١٣٢ بینا و باڵەخانە بۆ بازرگانیکردن هاتووەتە ئاوەدانکردن ، ١٢ شوێنیش بۆ پیشەسازى و ٥١ شوێنى نیشتەجێبوونى جۆراوجۆر دروستکراوە".
لەبارەى زێدەڕۆییەکانى سەر زەوییەکانى شارەوانى بەرپرسى راگەیاندنى سەرۆکایەتى شارەوانى پارێزگاى دهۆک گوتى: "بەهۆى سەرپێچیکردنەوە ٦٥ خانوو روخێنراوە و ٧٠ کەپر هەڵگیراون ٩٤ پەرژین تێکدراون ١٠٥ شەقام پاککراونەتەوە و هەروەها ١٦ ئۆتۆمبێل دەستەسەر کراون بەهۆى فڕێدانى پاشماوە و کەلوپەل لە شەقامەکانى ناوشار. هەر لە ساڵى رابردوودا، ٤٣ بیستان و ٣١ باخچەى زێدەڕۆ تێکدراون".