Muhammet Ali Kemal
15 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2015
جنێڤ
جێگری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جان ئیڵیاسن له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له نووسینگەی جنێڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ سه‌ردانه‌کانی بۆ هه‌ریه‌ک له وڵاته‌کانی سعوودیه، ئیمارات، ئێران و تورکیا کرد.
جێگری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان باسی له‌وه کرد ته‌وه‌ری گفتوگۆکان بریتی بووه له پێکدادان و کێشه‌کانی نێو ئه‌و وڵاتانه و به‌تایبه‌ت باسی جه‌نگی سووریا و یه‌مه‌نیان کردووه.
ئیڵیاسن ئاماژه‌ی به‌وه کرد دۆخی مرۆیی له سووریا رێگه به‌وه نادات به‌سه‌ر زستانێکی دیکه‌دا زاڵ ببن و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راکێشا تورکیا، لوبنان و ئوردن که په‌نابه‌رانی سووری‌یان له‌خۆ گرتووه، هەتا دێت فشاره‌کان له سه‌ریان زیاتر ده‌بێت و گوتی: "تورکیا، لوبنان و ئوردن که په‌نابه‌رانی سووری‌یان له‌خۆ گرتووه، پێویستییان به یارمه‌تی مرۆیی زیاتر هه‌یه".
جان ئیڵیاسن گوتی: "پیش ئه‌وه‌ی زستان بێت پێویسته توندوتیژی له سووریا که‌م بکرێته‌وه. ده‌توانرێت له‌رێگه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌وه ئاگربه‌ست له سێ بۆ چوار ناوچه‌ی سووریا فه‌راهه‌م بکرێت. هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره هان ده‌ده‌م. ئه‌وه‌شی که دیمستورا ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات هه‌ر ئه‌مه‌یه. ئه‌و خاڵه‌ی له ئێستادا پێویسته وه‌دی بهێنرێت ئه‌گه‌ر وه‌کو ده‌گوترێت ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی به‌مه‌به‌ستی کۆتایی هێنانه به تێرۆر، که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆره. که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆر له‌وانه‌یه ببێته هۆی ده‌ستپێکردنی قۆناغی سیاسی و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به من گه‌یشتووه لایه‌نه‌کان (سوورییه‌کان) پێم وانییه ئه‌و دوورییه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه تێنه‌په‌ڕێنرێت".
جێگری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه کرد هه‌ریه‌ک له ئه‌مریکا و سووریا رۆڵی گرنگیان هه‌یه و به‌بێ پشتیوانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی ناوچه‌که ناتوانرێت کۆتایی به جه‌نگ له سووریا بهێنرێت.
- یه‌مه‌ن
ئیڵیاسن هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ قه‌یرانی یه‌مه‌ن کرد و گوتی: "نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ یه‌مه‌ن ئیسماعیل والید شێخ ئه‌حمه‌د، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا داوای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی یه‌مه‌نی ده‌کاته‌وه و هیوادارین کۆبوونه‌وه‌کان له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد حوسییه‌کان نامه‌یه‌کی ئه‌رێنییان بۆ سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناردووه و هیوامان وایه لایه‌نی حکوومه‌ته‌کی هادی-ش به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کان بێت.
"وڵاتانی ناوچه‌که متمانه‌یان به یه‌کتری نییه"
جێگری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان باسی له‌وه کرد وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌ت سعوودیه و ئیمارات متمانه‌یان به ئێران نییه و ئێرانیش به‌هه‌مان شێوه متمانه‌ی به ئه‌وان نییه، ئه‌م دۆخه‌ش راسته‌وخۆ کاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونه‌کانی یه‌مه‌ن و سووریا.