Azat Muhammet
22 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2017
نەینەوا - AA
گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، عەمید یەحیا رەسوڵ لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "داعش دواى بەرگرى و رووبەڕووبوونەوەیەکى سەخت لە مزگەوتى نوورى و دەوروبەرى دوێنی بەرامبەر بە هەوڵ و هێرشەکانى سوپاى عێراق بۆ رزگار کردنى مووسڵ بێ ئومێد بوون و هەریەکە لە مزگەوتى نورى و منارەى حەدبایان لە بەرەى راستى شارى مووسڵ تەقاندەوە".
گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق گوتیشى: "داعش لە لەناوچووندایە بۆیە هەڵستا بە تەقاندنەوەى ئەم دوو شوێنەوارە مێژووییە".
مزگەوتى نورى کە لە سەردەمى نورەدین جەنگى دروستکراوە یەکەم شوێنى دەرکەوتنى سەرکردەی رێکخراوی داعش، ئەبو بەکر بەغدادى بوو کە خەلافەتەکەی تێدا راگەیاند، منارەى حەدبا دەکەوێتە ناو مزگەوتەکە، ئەمڕۆ چەکدارانى داعش هەڵستان بە تەقاندنەوەى مزگەوتەکە و منارەکەیش.
بەهۆى دێرینیى شوێنەوارەکە منارەى حەدبا ببووە نازناوى شارى مووسڵ.