Ramal Abdullah Mahmood
22 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2017
ئەنقەرە – AA
ئێوارەی دوێنێ، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعوود و شازادەی جێنشینی نوێ، محەممەد بن سەلمان ئەنجامدا.
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەستکەوتوون، ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنیانەدا پیرۆزبایی خۆی لە گۆڕینی پۆستی شازادەی جێنشین کردووە و هیوای خواستووە ببێتە هۆی خێرو خۆشی.
هەر لەو پەیوەندییانەدا جەخت لە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-سعوودیە کراوەتەوە لە داهاتوودا.
هەروەها رێککەوتن لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە بارگرژییەکان لەبارەی قەتەر.