Zana Natık Kerem
02 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2017
بەغدا ــ AA
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان، وەڵامی سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت "دادگای فیدرالی ناتوانێت رای خۆی لەسەر دەستووری نەبوونی ریفراندۆم بدات بە بێ گوێگرتن لە لایەنی دووەم".
لە روونكردنەوەیەكدا، گوتەبێژی دادگای باڵای فیدرالی عێراق، ئەیاس سامۆك گوتی: "پێشتر چوار سكاڵا بە ژمارەكانی (٨٩، ٩١، ٩٢، ٩٣\ ئیتحادیە\ ٢٠١٧) بۆ بڕیاردان لەسەر نادەستووری بوونی ئەو ریفراندۆمەی كە هەرێمی کوردستان لە ٢٠١٧/٩/٢٥، ئەنجامی دا بۆ دادگای باڵای فیدرالی بەرزكرابوونەوە".
گوتەبێژی دادگای باڵای فیدرالی عێراق، ئەیاس سامۆك راشیگەیاندووە کە دادگا درکی بەوە کرد کە یەکلایکردنەوەی سکاڵاکان پەیوەستە بە ئاگادارکردنەوەی لایەنەکەی دیکە (هەرێمی کوردستان) کە لە رێگای نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیران ئاگادارکراوەتەوە و دوایین پشتڕاستکردنەوەش لە رۆژی ١٨ی ١٠ی ٢٠١٧ ئەنجامدراوە.
ئەیاس سامۆك ئاماژەی بەوەشدا کە دادگا ناتوانێت رای خۆی لەسەر بابەتی دستووری بوون یان دەستووری نەبوونی ریفراندۆم بدات، بەوەی کە رادەربڕینی پێشوەختە بە بێ گوێگرتن لە لایەنەکەی دیکە (هەرێمی کوردستان) پێچەوانەی ئەحکامەکانی ماددەی (٩١\٥) لە یاسای دادبینی مەدەنی، هەروەها لەگەڵ سیاقاتی دادوەری سەقامگیر لەسەر پەیوەستبوونی بە را دەرنەبڕینی پێشوەختە لەگەڵ بوونی سکاڵا لە هەمان بابەت.