Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
رێبه‌ری باڵای ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی رێنمایی داوه به به‌رپرسانی ناوچه‌كه كێشه‌ی كه‌می ئاو له پارێزگای خوزستانی زۆرینه عه‌ره‌ب چاره‌سه‌ر بكه‌ن، كه به‌م هۆیه‌وه له ١٥ی ته‌مووزه‌وه خۆپیشاندان له ناوچه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌ستی پێ كردووه و تاكوو ئێستا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه یه‌كێكیان پۆلیسه.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه خۆپیشاندانه‌كانی خوزستان ئێواره‌ی رابردوو له شاره‌كانی مه‌سجدی سوله‌یمان، بێهبەهان، شووش و شاده‌هان، سوسەنگرد و ئیزە سەر بە بە پارێزگای خوراسان به‌رده‌وام بووه.
دانیشتووانی شاره‌كان كه داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی ده‌كه‌ن، به قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆره‌وه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان. خۆپیشانده‌ران داوایان له به‌رپرسان كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی كه‌م ئاوی پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی رووباری كارون له‌خوزستان بۆ ناوچه‌كانی دیكه رابگرن.
له كاتێكدا خۆپیشاندانه‌كان تا دێ به‌رفراوانتر ده‌بن و خه‌ریكه ته‌شه‌نه ده‌ستێنن بۆ پارێزگاكانی دیكه‌یش، رێبەری باڵای ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی رێنمایی داوه به به‌رپرسانی ناوچه‌كه كێشه‌ی كه‌می ئاو له پارێزگای خوزستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به تانكه‌ره‌كانی یه‌كه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی و سوپای پاسداران ده‌ست كراوه به گه‌یاندنی ئاو به ناوچه‌كان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن