ھەولێر
سەرۆکی فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان له پهرلهمانی كوردستان ئومێد خۆشناو سەبارەت بە دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ھەرچەندە لە ھەرێمی کوردستان گرفتی سوتەمەنی ھەیە، بهڵام ھەموومان کۆکین لە سەر ئەوەی ئەو قەیرانە بەرەو چارەسەری ببەین و ھەروەھا ھەوڵەکانی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێ لەو چوارچێویەدا بێ و حکومەت بتوانێت بەرنامەی خۆی رێکتر و دروستتر بکا لە چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە."
ئومێد خۆشناو سەبارەت بەوەی کە وەزیری سامانە سروشتیەکان سبەینێ بانگھێشتی پەرلەمان کراوە گوتی: "وەزیری سامانە سروشتیەکان بە پێی مادەی ٥٤ بانگھێشتکراوە و بهپێی ئەو ماددەیە تەنیا بابهتێك دهخرێتهڕوو و رای و سەرنجی پەرلەمانتاران لهبارهیهوه پیشان دهدرێ و وەزیره بانگھێشتکراوهكه وەڵامی دەبێ و بەدواداچونی بۆ دەکا. ھەرەھا ھەندێ کەس دهیانەوێ ئەو بابەته بە ئاراستەیەکی دیکەوە ببەن و متمانە لە وەزیری سامانە سروشتیەکان وهرگرن و ئهمهش بابتێکی حزبییە. بۆ وهرگرتنی متمانهش له وهزیر ئهوا پێویسته مادهیهكی دیكه پهیڕهو بكرێت."
ھەروەھا خۆشناو گوتی: "کابینەی ھەشتەم کابینەی ھەموو خەڵکی کوردستانە و ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان نوێنەرانی خەڵکی کوردستانین و ئهو چەند ساڵهی لهبهردهممانه دەبێ بەدواداچونی وورد بۆ کێشەکانی ھاوڵاتیان بكهین و ھیوادارم دانیشتنەکەی سبەینێ بە ئاراستەی حزبی دا نهبرێت و رێکاری یاسایی خۆی بگرێتەبهر."
خۆشناو لە کۆتایدا گوتی: "بۆ فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان سێ بابهتی ئەساسی ههن كه سابتە و سازشی لەسەر ناکرێ، یەکهم پرسی دانان و ھەموارکردنەوەی یاساکان کە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاننەبن و دووەم پرسی چاودێری کردنی ھەر وەزیرێک جا له ھەر لایەک بێ چونكه بەلای ئێمە گرنگ ئەوەیە چاودێری دەزگاکانی دەسەلات بکەین لەو ولاتە و ھەروەھا پرسی سێیەم نوینەرایەتی کردنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان کە متمانەیان بە ئێمە داوە و بەشێکین لە خواست و داخوازییەکانی ھاولاتیان."