دیاربەکر
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئامادەکاریی کۆنگرەی پارتی ئاشتی و دیموکراسی کاموران یوکسێک، سەبارەت بە ناوی نوێی پارتەکەوە گوتی: "لە ئەنجامی گفتوگۆکانی کۆمسیۆن بۆ ناوی نویێ بەدەپە، بە گرنگییەوە دەڕوانینە ناوی 'پارتی دیموکراسی ناوچەکان'، لە کۆبوونەوەی پارتدا زیاتر بیروڕا دەگۆڕینەوە."
یوکسێک ھەروەھا گوتی: "وەک کورتکراوەی ناوی 'بەدەپە' ھیچ گۆڕانکارییەک نابێ، لەبارەی دیاریکردنی سونبولی پارتەوەش گفتوگۆ بەردەوامە، هەروەها لە بری کۆنگرەی کۆمەڵیی، لە رێگەی شاند و نێردراوەوە کۆنگرە ساز دەکرێ کە بڕیارە ١١ی تەمووز لە ئەنقەرە بەڕێوە بچێ."
روونیشی کردەوە کە "پەدەپە پارتێکی راستە و ھەوڵی فراوانکردنی سیستمی سەربەخۆیی و یەکخستنی کۆمەڵگە و پەرەوەردەکردن دەدا، بە مەبەستی هۆشیارکردنەوە و پێگەیاندنی نەوە بۆ سیستمی سەربەخۆیی."
دوای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە، ھاوسەرۆکانی بەدەپە کۆبوونەوەکەیان بە داخراوی ساز کرد.